Podcasts by Category
Kurdish Podcast for every Kurds around the world . Kurdish literature is literature written in the Kurdish languages. Literary Kurdish works have been written in each of the four main languages: Zaza, Gorani, Kurmanji and Sorani. Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/support
- 36 - بەتۆ چی؟
بەتۆ چی؟ شیعری سمین بە وەرگێڕانی توانا ئەمین
سیمین بێھبەھانی سیمین بهبهانی Simin Behbahani סימין בהבהאני
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportSun, 27 Oct 2024 - 02min - 35 - ژیاننامەی شاعیر و نووسەری کورد پیرەمێرد
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/support
Sat, 01 Jun 2024 - 27min - 34 - Nalî
مەلا خدر (خضر) کوڕی ئەحمەدی شاوەیسی ئاڵی بەگی میکایلی ناسراو بە نالی
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportSat, 25 May 2024 - 01min - 32 - ژیانی شێخ رهزای تاڵهبانیRiza Talabani
Şêx Rizayê Talebanî الشيخ رضا طالباني شیخ رضا طالبانی
Rojhalatcenter Cologne --- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportTue, 12 Mar 2024 - 37min - 31 - دەزانم کاتێ مردم قوڕ دەپێوی | شیعر و خوێندنەوە: ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی (هەڵوەدا)Dezanim Katê Mirdim Quř Depêwî | Şî'Ir Û Xwêndinewe: Řesûɫ Řeş Eḧmedî (Heɫweda) --- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportSun, 10 Mar 2024 - 01min
- 30 - بۆ کۆچی گەنجان | ڕەنج سەنگاویBo Koçî Gencan | Řenc Sengawî --- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportTue, 05 Mar 2024 - 05min
- 29 - قوتابخانە | مامۆستا شەریف حسەین پەناھیقوتابخانە | مامۆستا شەریف حسەین پەناھی Qutabxane | Mamosta Şerîf Ḧiseyn Penahî --- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportThu, 22 Feb 2024 - 05min
- 28 - Mariwan - Mamosta sharif
Mariwan - Mamosta sharif
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportThu, 22 Feb 2024 - 03min - 27 - چوارینەکانی خەییام - Çwarînekanî Xeyyam
چوارینەکانی خەییامکۆمەڵە شیعرێکە لە عومەر خەیام کە بە شێوەی چوار خشتەکی لە سەدەی ٤ و ٥ دا بە زمانی فارسی ھۆنڕاوەتەوە. ئەم کۆمەڵە شیعرە زۆرتر سەبارەت بە فەلسەفەیە. بە بۆنی نەبوونی دیوانێک کە لەیان خەییام یان کەسێکی دیکەوە کە لە ساڵانی کزیکی ژیانی خەییام نووسرابێت، ئاگادارییێکی زۆر سەبارەت بە ژمار و راسیەتی ئەم شیعرانە نیە. ئەم کۆمەڵە شیعرە بە زمانەکانی کوردی، لاتین، ئینگلیزی، فەڕانسەوی، ئاڵمانی، ئیتالیایی، دانمارکی، ڕووسی، چینی، ھیندی، عەرەبی، ئەرمەنی، و ... وەرگێڕاوە. ھەژار، گۆران، و چەند کەسی دیکە ئەم کۆمەڵە شیعرەیان کردوە بە کوردی.
رباعیات خیام Rubaiyat of Omar Khayyam Рубайат Омара Хайяма 루바이야트 ルバイヤート 鲁拜集 Robajoj de Omar Ĥajam רובאעיאת
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportFri, 16 Feb 2024 - 2h 00min - 26 - بانگەواز - دونیا شەهیدی
دکلمه شعر کوردی
دنیا شهیدی
Donya Shahidi بانگەواز شێعر: پشکۆ یاسینی خوێندنەوە: سەییدە دونیا شەهیدی زەبت: عەلی عومرانی ئێستودیو: تەنین
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportTue, 08 Aug 2023 - 02min - 25 - شیعر حاجی محمد بۆ دەوڵەتی کوردی و دەسەڵات
شیعر حاجی محمد بۆ دەوڵەتی کوردی و دەسەڵات
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportTue, 01 Aug 2023 - 02min - 24 - سەعید عێبادەتییان - شیعر کوردیی کەڵھوڕی
سەعید عێبادەتییان - شیعر کوردیی کەڵھوڕی
سعید عبادتیان شعر کردی کلهوری
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportWed, 26 Jul 2023 - 00min - 23 - چەند پاژ لە چێشتی مجێور - Çêştî Micêvir - خوێندنەوەی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی
چێشتی مجێور ژیننامەی خۆنووسی مامۆستا ھەژار (عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی) یە کە تێیدا باسی سەرگوزشتەکانی ژیانی خۆی دەکات. ئەمە یەکێکە لە پەڕتووکە دەگمەنەکانی ئۆتۆبیۆگرافی بە زمانی کوردی، کە مامۆستا ھەژار بە زمان و گێڕانەوەیەکی شیرین باسی خۆی و بەسەرھاتەکانی کردووە.[١] ئەم کتێبە بەنرخە پاش کۆچی دوایی مامۆستا هەژار بڵاو بۆتەوە.
گەشتێک لە گوڵزاری شیعر و پەخشانی هەژار خوێندنەوەی ماجد مردوخ روحانیAll rights reserved belongs to Rūḥānī, Mājid Mardūkh , Please buy the original disc
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportTue, 07 Mar 2023 - 09min - 22 - قانع - پەرێشانی |Perêşanî -Qanî
- ئەی کوردی خەفەت بار و بریندار و پەرێشان ئەی میللەتی بێ پشت و بەبێ یاوەر و عوریان جێماوی لەگەڵ نەوعی بەشەر تاقمی یاران ماڵداری بەبێ ماڵ و سەری بێ سەر و سامان ڕاستۆ بە لەخەو سەیری بکە عالەمی ئیمکان کوردینە ئیتر خزمەتی ئەغیار هەتا کەی؟ شوێن کەوتنی بێگانەیی خونخوار هەتاکەی؟ دڵپاکی لەگەڵ عەقرەبی چزدار هەتا کەی؟ هەڵگرتن و ماچکردنی ڕەشمار هەتا کەی؟ عالەم هەموو خەندان و ئەتۆش زاری و گریان کوردینە وەرن حاڵی ببن زاری و شینم بۆچ وا بەخەم و قوڕ بەسەر مات و حەزینم وا من ئەمرم بۆ وەتەنم دیدە گرینم لەم حاڵەتی مەحکوومیە بێزار لە ژینم هاوارە دەسا غیرەتێ ئەی کۆمەڵی شێران ئەو ڕۆژە کە مەیدانی مەقاماتی خوایە مەیدانی حەسابات و گوناهان و جەزایە ئەوباڵی ئەم ئەوزاعە لەسەر پیاوی بەڵایە بڕوانە چ غەوغایە چ هاوار و هەرایە یەک ڕاوکەری... و یەکێ پاس کەری.... ئەی کوردی ستەمدیدە هەتا کەی لە مەلالا بێگانە لەسەر نێعمەتی تۆ وا لە جەلالا بەو خوێنە قەسەم جارییە ئەمڕۆ لە شیمالا بێ خوێن نییە سوودت لە جواب و لە سوئالا گەر مەردی وەرە حازرە سەربازی و موریدان سەد خۆزگە بەوەی مرد و نەما ناوی لە کایە بێ خەم لە خەمی هام وەتەن و باوک و برایە دووبارە دووسەد خۆزگە بەوەی غەرقی فەنایە نازانێ کە ئەوزاعی زەمانە لە چ دایە سا من چی بکەم دەربەدەر و بێکەس و حەیران؟ خۆ من بە تەمای تاجی کەی و تەختی قەجەڕ نیم خاوەن قەڵەمم ساحبی شمشێر و سپەر نیم دانیشتووی سەر ماڵم و سەیاحی سەفەر نیم چی بکەم وەکوو یارانی ترم بێ سەر و دەر نیم تا ڕۆح لەبەدەنمایە ئەنووسم خەمی کوردان ئەی کوردی جەفا دیدە بەسە قەیدی ئەسارەت نادان بە کوتەک حاڵییە دانا بە ئیشارەت ئەم شینی منە بگرە لە دڵ مەیدە بە غارەت تاکەی بە کزی و لارەملی بەند و نەزارەت؟ هەی هاتە دە هەی هاتە ئەیا جەمعی دلێران
Fri, 03 Mar 2023 - 02min - 21 - یه دووسی دیرم | ye dûsî dîrim
یه دوسی دیرم
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportWed, 01 Mar 2023 - 02min - 20 - هێمن - ناڵەی جودایی |hêmin - nalley cudayî
هێمن - ناڵەی جودایی- خوێندنەوەی باست غەریب
---ساقیا! وا بادەوە، وا بادەوە،ڕوو لە لای من کە بە جامی بادەوە،
موشتەری وەک من لە مەیخانێ کەمن،
زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێ خەمن،
مەی حەرامە بۆ سەھەندە و بێ خەمان،
مەستی بێ خەم بۆچی بگرن ئێخەمان؟!
ئەم شەرابە تاڵە دەرمانی خەمە،
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی دەردی کەمە،
ئەم شەرابە ئاڵە بۆ بێ دەرد نییە،
لێی حەرام بێ ئەو کەسەی ڕەنگ زەرد نییە،
بۆ کەسێکە مەی چزیلکی پێوەنێ،
بۆچی ملھوڕ لێرە بینی پێوەنێ؟!
بۆ کەسێکە مەی کە دەردی کارییە،
بێ خەمێک بیخواتەوە زۆردارییە،
بۆ کەسێکە مەی، دڵی پڕ بێ لە داخ،
بۆچی لێی بخواتەوە بەرزە دەماخ؟!
ئەو کەسەی بێکەس نییە و خانە خەراب،
دەک بە ژاری ماری بێ بادە و شەراب!
ئەو کەسەی نەیچێشتووە دەردی ژیان،
ئەو کەسەی نەیدیوە ئێش و بڕک و ژان
ئەو کەسەی نەکرا نیشانەی تیری خەم،
شانی دانەخزا لە بن باری ستەم،
ئەو کەسەی ھەستی بە زۆرداری نەکرد،
تیخی زۆرداری برینداری نەکرد،
ئەو کەسەی دەستی لە ئەوکێ بەردرا،
ئەو کەسەی دوژمن لە ماڵی دەرکرا،
ئەو کەسەی نەیبینی ھاتی دوژمنی،
نیری یەخسیری لە ئەستۆ داڕنی
ئەو کەسەی ھێندە نەبوو زویر و زگار
وا نەکەوتە بەر چەپۆکی ڕۆژگار
ئەو کەسەی نەیھاڕی بەرداشی زەمان،
ئەو کەسەی "زیڕەی نەگەییە ئاسمان"
ئەو کەسەی دووری عەزیزانی نەدی
تیر و تانەی بێ تەمیزانی نەدی
تۆزی بەدبەختی لەسەر شانی نەنیشت
لێی نەگیرا دەور و پشت و چوار تەنیشت
ئەو کەسەی خواردی و لە بن سێبەر کەوت،
شەو لە بۆ کەیفێ لە ماڵی دەرکەوت
بۆ دەبێ بێت و بکا مەیخانە تەنگ؟
شوێنی دیکە زۆرە بۆ گاڵتە و جەفەنگ،
ئەو کەسەى ڕاوى نەنێن لێرەو لەوێ
ئەو کەسەى ماچى کچانى دەست کەوێ
ئەو کوڕەی ھێشتا لە ژوانێ ڕێی ھەیە،
سەیرە زۆر سەیرە کە ئالوودەی مەیە
ئەو کوڕەى دۆى داوەتى دەستى دەنێ
بێتە ئێرە چۆنە هەى دێى ناکەنێ
ئەو کەسەی دەستى لە مەمکان گیر ببێ
ئەو کەسەی "تفڵی دڵی بۆ ژیر ببێ"
ئەو کوڕەى کیژێک بەرەو ڕووى پێکەنێ
ئەو کەسەى هەر سووکە ئاوڕێکى دەنێ
ئەو کەسەى پەنجۆڵە بگوشێ جاروبار
ئەو کەسەى دەستى بگاتە گەردنى یار
ئەو کەسەى ڕاموسێ کوڵمى تاس و لوس
ئەو کەسەی تێی ھەڵنەدابێ چارەنووس
ئەو کەسەى بمژێ خوناوەى گەردەنێ
کوفرە یەک قەترە شەڕابی گەر دەنێ
...
ئەو کەسەی ئاسوودەوو خۆش رایبوارد،
قەت خەمی یەخسیرو کۆیلانی نەخوارد،
یەک لە ماڵێ چاوەڕێی بوو بێتەوە،
دەرکی نێوە ماڵێکی لێ بکرێتەوە،
خەم ڕەوێنێک گوێ بداتە رازی ئەو،
نازەنینێک بێ بکێشی نازی ئەو،
بگرێ پەنجەى نەرم و نۆڵى ناسکێ
بۆی کرابێتە سەرینێ باسکێ
ھەیبێ ھێز و گورد و تین و تاو و گوڕ،
رۆژگاری ڕەش نەبێ، بەختی مکوڕ،
ئەو کەسە جێگای لە مەیخانێ نییە،
ئەو کەسە بادە و شەڕابی بۆ چییە؟
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportSun, 05 Feb 2023 - 16min - 19 - تووشی لافاوی عیلمم بووم... فایق بێکەستووشی لافاوی عیلم بووم و بەڵام زوو دەرپەڕیم سواری وا پۆڕی جەهل بووم و بەناویا تێ پەڕیم سەد شوکر ئۆخەی نەجاتم بوو لە باسی عیلم و فەن نامگرن جارێکی تر بۆیە لە کەیفا هەڵپەڕیم گەرچی تا ئێستا وتوومە! تێ بگەن زوو پێ بگەن بەو قسانەم قەتعییەن باوەڕ مەکەن، سەگ بووم وەڕیم خوێندەواری شێتییە، هەر جەهلە ئینسان سەر ئەخا گەر لەمەولا ناوی عیلمم برد بزانن سەرسەریم هێندە تەعقیبی هەقم کرد تاکوو نانی خۆمم بڕی سووک و ڕیسوا بووم لەناوا گیرەوەی ئاخر شەڕیم من کە زانیم حاڵی زانا نەفیە. حەپسە- یا شەقە هەر کیتابێکم هەبوو دوێنێ لە داخانا دڕیم پیاوی دانا عەقڵی دانا زانیی بۆی ناچێتە سەر بەرگی نادانیی لەبەر کرد بوو بە خاوەن زێڕ و سیم شەرتە کەر بم بارە گوێزم لێ بنێن خڕڕەی نەبێ با دەمێ زۆر و کەمێ وەک بێ غەمێ بۆ خۆم بژیم --- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportFri, 02 Sep 2022 - 01min
- 18 - عەبدوڵڵا پەشێو مژدە | Ebdulla Peşêwمژدە گوێم لێ بگرن!
مژدەم پێیە، بۆ هەمووتان:
کەفەڵپان و ڕیوەڵەتان،
زڕتەبۆز و بوودەڵەتان،
سیخوڕ و بەچکەسیخوڕتان،
سکرتێر و تڕژمێر و میراخوڕتان،
یەک یەک وەزیر و گزیرتان
قونکی پیاز و سەری سیرتان
دەیڵێمەوە،
مژدەم پێیە بۆ هەمووتان:
سەر و سەکوت بە بۆیاخ و بێ بۆیاختان،
فایلسووک و فایلقورسی شار و شاختان
ملیۆنێر و ملیاردێرتان
یەکژنداری بەردکونکەرە و
دەژنداری بنزگتێرتان،
گوێم لێ بگرن،
چونکە ئێوە لەم دنیایە،
کۆبوونەوەی شەووڕۆژتان دوایی نایە،
چونکە ئێوە،
هەموو عومر
ئەم بۆ لای ئەو،
ئەو بۆ لای ئەم،
هەر خەریکی ڕاکەڕاکەن
چونکە ئێوە لە گۆڕیشدا
بێ یەکتری قەت هەڵناکەن،
خەونم دیوە
مژدەم پێیە بۆ هەمووتان:
کە دەشمرن،
خەمتان نەبێ، دڵنیا بن…
لە دۆزەخدا کۆ دەبنەوە،
کۆ دەبنەوە و هاوێر نابن!
عەبدوڵڵا پەشێو
٢٠١٩/٢/٢ gwêm lê bigirin!
mijdem pêye, bo hemûtan:
kefeɫpan û řîweɫetan,
ziřteboz û bûdeɫetan,
sîxuř û beçkesîxuřtan,
sikirtêr û tiřjmêr û mîraxuřtan,
yek yek wezîr û gizîrtan
qunkî pyaz û serî sîrtan
deyɫêmewe,
mijdem pêye bo hemûtan:
ser û sekut be boyax û bê boyaxtan,
faylsûk û faylqursî şar û şaxtan
milyonêr û milyardêrtan
yekijndarî beridkunkere û
dejindarî binizgtêrtan,
gwêm lê bigirin,
çunke êwe lem dinyaye,
kobûnewey şewuřojtan dwayî naye,
çunke êwe,
hemû 'umir
em bo lay ew,
ew bo lay em,
her xerîkî řakeřaken
çunke êwe le gořîşda
bê yektrî qet heɫnaken,
xewnm dîwe
mijdem pêye bo hemûtan:
ke deşimrn,
xemtan nebê, diɫnya bin…
le dozexda ko debnewe,
ko debnewe û hawêr nabin!
'ebduɫɫa peşêw --- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportWed, 18 May 2022 - 01min - 17 - پارچە شیعرێکی سیمین چایچی
پارچە شیعرێکی سیمین چایچی
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportSun, 08 May 2022 - 01min - 16 - مامۆستا ھێمن | عیشق و ئازادی |Hêmin | 'îşq û azadîئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر! ئەوەندە دەردەدار و بێپەرستارم کە پێم وایە: لەسەر کێکی تەمەن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر! گەیشتمە سەر ترۆپکی ئارەزوو ڕۆژێ، کەچی ڕوانیم: لە پێشمدایە زەرد و ماهـ و سەخت و ئەستەمێکی تر هەتا چارشێو بەسەر تۆوە دەبینم نازەنینی کورد بەسەر بیبیلەکەی چاوی منا دەکشێ تەمێکی تر نەما «خانی» هەتا چیڕۆکی عیشقی ئێمە داڕێژێ دەنا هێشتا لە کوردستان دەژین «زین و مەم»ێکی تر پەپوولەی خۆشەویستیی من لە شوێنێ ناگرێ ئارام دەنیشێ و باڵی دەبزێوێ لەسەر سینە و مەمێکی تر هەزار هێندە پەرێشان و سیاچارە بژیم هێشتا لەنێو دڵدا هەمە ئاواتی خاڵ و پەرچەمێکی تر هەتاکوو دواپشوو ڕێبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر کە فرمێسکم لەسەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی، گوتم: یاخوا لەسەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی تر شەوێکی چاوەنواڕت بووم، نەهاتی گیانەکەم، ویستت منی دڵ ناسکی شاعیر بگێڕم ماتەمێکی تر خدر نیم بۆ تەمەن شێت بم بە کانیی ژینێدا نووسێم ئەوەندەم ژین دەوێ تا دەم دەنێمە نێو دەمێکی تر بە تۆ چارەی چلۆن دەکرێ دەروونی پڕ لە ناسۆرم خەساری بۆ دەکەی دوکتۆری زانا مەرهەمێکی تر بەهار و گوڵ، کچ و مانگەشەو، شیعری تەڕ و بادە لەوەی زیاتر جەنابی شێخ گەرەکتە عالەمێکی تر --- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportThu, 21 Apr 2022 - 04min
- 15 - خەجێ و سۆفی - شێخ ڕەزای تاڵەبانی | Şêx Rizayê Talebanî : Sufi & Khajeبەهیوای ئەو ڕۆژەی کەکەس شەیتانەکانی تری ئەو کاتەناپەرستێت. نابێت کەس بکوژرێت بۆ ئەوەی داوای ئازادی بکات با چیتر خەڵک شوێن ئەم عەرەبانە نەکەوێت ئەو کاردانەوە بێسەرپەرشتانەی کە ڕێز لە هیچ نەریت و بیروباوەڕێک ناگرن هیوادارم خاتوو میا خەلیفە خۆشمان ببوورە بۆ بەکارهێنانی وێنەکەی
Special Thanks to Lady Mia Khalifa .
-------------------------------
Sheikh Riza Talabani was a celebrated Kurdish poet from Kirkuk, Iraq. Talabani wrote his poetry in Kurdish, Persian, and Arabic. Most of his poetry consists of Satire, Ribaldry, Flyting and creative insults.
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportWed, 13 Apr 2022 - 09min - 14 - ھۆنراوە: ئاسۆ | خوێندنەوەی: ناسر ڕەزازی
خوێندنەوەی: ناسر ڕەزازی
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportWed, 13 Apr 2022 - 01min - 13 - سەدان ساڵە - عەبدوڵڵا پەشێو |Abdulla Pashew - For Hundreds of Years
سەدان ساڵە
عەبدوڵڵا پەشێو
- سەدان ساڵە لە وێرانە ماڵی خۆمدا کتکە کۆرەی گۆشەی مەتبەقی سولتانم سەدان ساڵە حەوشو بەرەی خۆم واڵایەو لەبەر دەرگەی دزانی خۆم پاسەوانم. سەدان ساڵە ڕۆژێک دەبم بە مەیتەری والی بەغدا ڕۆژێک لە تاران کوتالم ڕۆژێک لیفکەم پشتی ژنی سولتان دەشۆم، ڕۆژێک گەسکم شام دەمالم!
سەدان ساڵە وەکو چەنگێک دانە وێلە، ئاشی مێژوو فرێی داوم. ھەرچوار دەورەم شارۆچکەیە و مێروولە دەمیان تێ ناوم.
سەدان ساڵە کاسە سەرم منارەیە کێ بێ، دەنگی تیا ھەڵدەبڕێ. سەدان ساڵە نیشتمانم نێرگلەیە، کێ بێ، بە دەمییەوەیدەگرێ.
سەدان ساڵە لە بەر دەرگەی تەکیەی جیھان جووتێک سۆلەی پینە پینەم، کێ لەپێم کا بۆ ئەو دەشێم، سەدان ساڵە دوا تلیشێک فڕێ دەدرێم. سەدان ساڵە دوای پینەیەک لە پێ دەکرێم.
من پشتێکی بریندارم، لە قامچی خۆم ڕاپەریوم. من لافاوێکی لاسارم، لەو کەنارانە ھەلساوم کەتەنگیان پێ ھەڵچنیوم. نانیشمەوە نانوومەوە بێئارامم ئارامی من چرایەک بوو ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت. بێ بەزەییم بەزەیی من زەریایەک بوو
بینیان پێوەناو ھەلیانمشت. نانیشمەوە نانوومەوە کەمن دان بم، کوا دەرفەت؟ یامن، یا مێروو. کەمن خوێن بم، کوا دەرفەت؟ یامن، یا زێروو.
قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: دان و مێروو برای یەکن. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: خوێن و زێروو برای یەکن. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: ماسیو چەنگاڵ، مشک و جەواڵ، دەست و چزوو برای یەکن. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: پەت و گەردەن، گوێزان و موو برای یەکن. وەرن خەڵکە! لە نێچیرو زام بپرسن، بڵێن، توخوا، خەنجەر ھەیە زام تیمارکا؟ ڕاوچی ھەیە نێچیر نەخوا؟
دەخڵکە، لە کا بپرسن، قەت ئاگری ساردی دیوە؟ لە ھێلانەی مەڵ بپرسن، بە نیازی ماچ، قەت مار دەمی تێ ژەنیوە؟! دە لەدار بەڕوو بپرسن، تەوری دیوە دار بڕ نەبێ؟ دە لە کەرێکیش بپرسن، گورگی دیوە کەر دڕ نەبێ؟! قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: ماری شیرین ژاریش ھەیە. قەحپەن ئەوانەی پێم دەڵێن: تەوری برای داریش ھەیە.
من پشتێکی بریندارم، لە قامچی خۆم ڕاپەریوم. من لافاوێکی لاسارم، لەو کەنارانە ھەلساوم کەتەنگیان پێ ھەڵچنیوم. نانیشمەوە نانوومەوە بێئارامم ئارامی من چرایەک بوو ڕەشەبای دەورم خوێنی ڕشت. بێ بەزەییم…. بەزەیی من زەریایەک بوو بینیان پێوەناو ھەلیانمشتSat, 09 Apr 2022 - 03min - 12 - پەرتەو کرماشانی - ئەی هەوار | پرتو کرماشانی|Pertew Kirmaşanî - Ey Hewar
پرتو کرماشانی❤️❤️❤️
شعر: ئەی هەوار
تهیە و تدوین: استودیو دنگ پەراو
وحید نظری کرماشانی
------------------------------------------------
Parto Kermashani
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportTue, 29 Mar 2022 - 04min - 11 - Remix Kurdish Music Newroz 2722 - ڕیمیکس کوردی -بۆ نەورۆزنەوید زەردی بانە چۆپی هەردی سەلامی سەمیرا کارزان سەنا بەرزەنجە تریفە ئەمیری جگر میدیا ماریا ھەورامی
-------------------
Navid Zardi Bana Chopy Hardi Salam Samira Karzan Sana Barzanja Trifa Amiri Jegar Media Maria Hawrami=============
نويد زردي بنا چوپی هاردی سلام سمیرا کارزان سانا برزنجا تریفا امیری جگر مدیا ماریا هارامی --- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportMon, 21 Mar 2022 - 11min - 10 - شێرکۆ بێکەس :کۆماری سێدارە
شێرکۆ بێکەس
ئەمڕۆ با بریندارە و ھەتاوێکی سووری لێ ئەچۆڕێتەوە
ھەموو درەختەکان بوون بە دار ھەنار
ھەموو ماڵەکان ئەرخەوانین
ھەموو شەقامەکان ھەستاونەتە سەر پێ
ئەمڕۆ لە ڕۆژھەڵاتی وڵاتەکەما
پۆلێ کۆتری سوور لە زیندانەوە
لەسەر سێدارەوە ھەڵفڕیون و
شەقژن شەقژن گەڕاونەتەوە کوردستان
کۆترە سوورەکان دەڵێن
ئێمە گمەی ئەو چیایانەین کە ناگوێزرێنەوە
ئێمە گەرووی ئەو شعرانەین کە وشک ناکەن
ئێمە لە نەسلی ئەو باھۆزانەین کە نانوشتێنەوە
ئەمڕۆ کۆترە سوورەکان بە یەکجاری گەڕاونەتەوە و ناچنەوە تاران
کۆترە سوورەکان دەڵێن:
کۆماری سێدارەی ئیسلامی خوار خوار بووەتەوە و
بەڵام ئێمە تازە وا خەریکین لە ملە ی بەرزەوە
دەست بۆ خۆر بەرین و دایبگرینە سەر ئەرز
لەم بەیانییەوە، شەقامە ھەرە گەورەی سنە
ناوی خۆی گۆڕی بە فەرزاد کەمانگەر
لەم بەیانییەوە، گەورەترین باخچەی مھاباد
بوو بە شیرینی عەلەم ھولی و مانگی کردە سەر
لە کازیوەی ئەمڕۆوە، ھەموو ئەو مناڵانەی لەدایکبوون
بە مێیەکانیشەوە
ناوی فەرھاد وەکیلیان لێ نرا!
لە ئەمڕۆوە
لە یەکەم گزنگی سووری بەیانەوە
مەھدی ئیسلامیان بوو بە گۆمی وان و
عەلی حەیدەریان بوو بە تاقوستانی کرماشان
کۆترە سوورەکان دەڵێن:
دەبا کۆماری سێدارە، سنە لە سێدارە بات!
مھاباد بکات بە سڵنگەوە
نەھێڵێ گیا سەوز بێ و
نەھێڵێ ئاو ھاژە بکات و
نەھێڵێ باران ببارێ و
نەھێڵێ مناڵەکانمان لە دایک بن!
من ئیتر لەمڕۆوە عاشقی چاوانی شیرین عەلەم ھولیم
لەمڕۆوە ھەرچی شیعرم ھەیە ئەیانکەم بە
گوڵی گۆرانی بۆ باڵای شیرینی عەلەم ھولی
لە ئێستەوە من تاڵێ لە قژی ئەوم
لە ئێستەوە
من نینۆکی پەنجەی ئەوم
لە ئێستەوە من ئیتر دەبمە ئەو جووتە پێڵاوەی
کە بۆ دواجار لە پێی کردوو پێوەی چووە سەر سێدارە
لە ئێستەوە من بازنەی بەجێ ماوی دەستی
شیرینی عەلەم ھولیم
گوارەی بەجێ ماوی ئەوم
خەونی بەجێ ماوی ئەوم
من ئێستە بووم بە جانتا پچکۆلە دەستییەکەی شیرین عەلەم ھولی
بە شانەی قژی و بە ئاوێنەی تەماشای و
من ئێستە بووم بە دوا تیکە نانی بەجێماوی و
بەدوا نامەی نیوە شەوی و
من ئێستە بووم بەخۆڵی ژێر پێڵاوەکەی شیرین عەلەم ھولی
کۆترە سوورەکان وا دەڵێن:
کۆماری سێدارەی ئیسلامی
ئەوەی ناتوانێ ھەرگیز، ھەرگیز، ھەرگیز
لەسێدارەی بدا؛
ئاییندەیە و ئازادی
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportFri, 18 Mar 2022 - 03min - 9 - عەبدوڵا پەشێو : تەزبیح--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportSat, 12 Mar 2022 - 03min
- 8 - عەبدوڵڵا پەشێو - ئیتر بەسە
ئیتر بەسە نەخێر، کەرکووک (قودس) نییە، تا سەدان ساڵ جەرگەی شەڕی نەوەی چەندین پێغەمبەر بێ. "دڵ" یش نییە¹ تا ڕۆژناڕۆژ، وەک شەرەفتان، سەکتە لێی دات و پەنچەر بێ. هەر مەشخەڵێک لە هەناوی کەرکووکەوە بازرە بکا تیشکی هەنیەی پۆلێک موغی دەوری گڕە. چیای حەمرینش، هەر بستێکی لانەی "ڕیشە" و "لەیلا" یەکی بەرزەفڕە² وەک دەورانی پێش تۆفانی شمشێر و تیر، هەر بەسامە، مەند و کڕە. لەسەر زەوی تەختی بکەن، لەبن زەوی هاوڕەگی بەمۆ ئەزمەڕە. *** ئیتر بەسە، تەرەسێنە ئیتر بەسە! مەودای نێوان ئەم هەرەس ئەو هەرەستان پڕ هەرەسە. ئیتر بەسە، فسخواردنتان بۆتە گاڵتە، هەڵاتن و تەقوەڕەوتان شاپشاپێن و سێجڕتییە، بۆ هەوەسە! ئیتر بەسە کارخانەچی و سالۆسینە، ئیتر بەسە، چیدی کەرکووک گاز و نەوت و بۆڕی نییە، سەرقەتارە، ڕچەشکێنە، فریاڕەسە. ئیتر بەسە، کوردپسێن و کەرخەسێن و دەییووسینە، ئیتر بەسە! هەر گردێکی کەرکووکی من بەردەڕەشی کەعبەیکی موقەددەسە. ئیتر بەسە! مارتی۲۰۱۸-
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportWed, 09 Mar 2022 - 01min - 7 - دوو دانە دوو - نادر قازی (کوردستان نابێ بە چوار)
- دوو دانە دوو شيعرى نادر قازى وەبیرمە لە مەکتەبا دەیان پرسی دوو دانە دوو دەکاتە چەند ؟ هەموو تێکرا دەیان نووسی دەكاتە چوار کەچی ئەمن لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێناو دەهاتمە خوار ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی ،،،، لای من وابوو دوو دانە دوو دەبێت بە یەک نابێ بە چوار لای من وابوو ددان و دوو لێو و زبان نابن بە چوار دەبن بە زار بەتێکڕایی دەکەن هاوار لای من وابوو دوو دەستو دوو لاقی مرۆڤ نابن بە چوار لە لەشێکا وادێنە کار لای من وابوو گەڕەک خانو کۆڵان شەقام نابن بە چوار دەبن بە شار .... تێیدا دەژین دەوڵەمەند و خەڵکی هەژار لای من وابوو کۆلکە و ڕیشە لق و گەڵا نابن بە چوار دەبن بە دار .... هێندێک کورت و هێندێک درێژ و وەکو چنار لای من وابوو ئەوین و دڵ جوانی و پاکی نابن بە چوار دەبن بە یار لە لای دڵدار ئەو هەمووەی وا دوو بە دوو دەبن بە یەک نابن بە چوار یەک جار زۆرن بەڵام لەکوێ دێنە ژمار تەنیا ئەوەندەیی دەزانم ئەگەر لەشم سەد پارچەکەن بم دەنە ژێر گوللەو ڕەکبار بچمە سەر دار قسەی دڵم دێتە سەر زار کوردستان هەر وڵاتێکەو نابێ بە چوار .
Sat, 26 Feb 2022 - 01min - 6 - شارەکەم سنە - 5
کتێبی "شارەکەم سنە" ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەیشاری سنەو بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشتئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو.
لە مەنزوومەی شارەکەم سنە ناوی یەکەیەکەی شێوە لە بیرکراوەکانی ئەو شارە و گەڕەکە کۆنەکانی لە رێگەی بیرهێنانەوەوە پەیوست دەکرێن بە ڕووداوێک و گێڕانەوەیەک و ئەوسا دەبنە گێڕانەوەی ناوبژیگەرانە بۆ بنیاتنانەوەی مێژوو و گرێی دانەوەی بە یادەوەری و مێژووی پەرتەوازە پێکەوە لە رێگەی ئاوێتەکاریی شێعر و فۆلکلۆر و هێنانەوە بەرکاری فۆڕمی دە بڕگەیی و پشتبەستن بەو ئەدەبەی کە تێیدا ئەزموونی شاعیر ئەزموونێکی پڕاوپڕە بۆ بارگاوی کسـردنی یادەوەری و ئەزموونەکانی.
مامۆستا حەقشناس لە پێشەکی ئەم کتێبەدا دەنووسێ: "شارەکەمان سنەی خۆشەویست سەحرا و سەیرانگا و کانی و باغ و ئاسار و ڕەسم و یاسا و سوننەتگەل عەزیز و زەریف فرەیەکی بوو کە وردە وردە لە بین چوون و حەتا ناویشیان کەم کەم خەریکە لە هۆش ئەچێتۆ".
شێعرەکانی مەنزوومەی "شارەکەم سنە" زۆر زوو رێگەی بڕییە ناو دڵ و زمانی خەڵکی شاری سنە و تەنانەت شارەکانی دیکەش و لەوساوە بۆتە ئاوێنەی باڵاونوێنی فەرهەنگی سەدان ساڵەی خەڵکی ئەو شارە. هەر بۆیە فەردین سادق ئەیووبی هونەرمەندی ناسراوە لە یادداشتێکدا لەبارەی مەحیەدین حەقشناس و کتێبکەی دەنووسێ: مامۆستا بە تێگەیشتنێکی نەتەوەیی، مەنزوومەیەکی خوڵقاند کە تا ئێستاشی لە سەر بێت وەک شەمعێکی بە گڕووتین لە هەمبەر زاڵبوونی فەرهەنگ بو بایەخگەلی بیانیدا وەستاوە و تیشکی کردۆتە رێنیشاندەری بەرەکانی دوای خۆی.دەنگی بە سۆزی مامۆستا حەقشناس بەستەیەکی دوێنێی، ئەوڕۆیی و بەیانییە بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لێرەن و چرایان لەم مالەدا دەگڕێ و بۆ ئەو کارە جوگرافیایەکی فەرهەنگی بە لێریکیا، حەماسە، عەشق و سۆزداری و وەفا و ڕێزنانی چێ کردووە.
بێ گومان شێعرەکانی ناو ئەو مەنزوومەیە، دەنگی چینێکی کۆمەڵایەتییە کە توانای دەربڕینی دەنگ و بەسەرهات و گێڕانەوەیان نەبووە و شاعێر خۆی کردۆتە زمانحاڵی ئەو کەسانە و بیرمان دەخاتەوە کە ئەم جێهانە ڕەنگاڵەی زمان و فەرهەنگ و شار بەرهەمی هەر ئەو کەسانەن کە مێژوو لە یادی کردوون. بەو چەشنە شاعێر دەبێتە ناوبژیگەرێک بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئەو دەنگانە و بارگاوی کردنی بە بەرەکانی دوای خۆی.
مامۆستا مەحیەدین حەقشناس ڕۆژی ۲۲ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۰۳ی هەتاوی لە گەڕەکی قەتارچییانی شاری سنە لە دایک بووە. لە سەردەمی منداڵیدا چۆتە مەکتەب و قورئان و گوڵستانی سەعدیی تەواو کردووە و فێری بنەما و یاساکانی شیعر و شاعیری بووە. پاش تەواوکردنی قۆناغی ناوەندیی قوتابخانە بڕوانامەی دیپڵۆمی ئەو دەمی وەرگرتووە و لە ساڵی ۱۳۲۲وە یەکێک لە مامۆستاکانی خۆی هانی دەدات کە ڕوو بکاتە هۆنینەوەی شیعر.
مامۆستا حەقشناس پاشتر لە وەزارەتی فەرهەنگ دامەزرا و وەکوو مامۆستای قوتابخانە نێردرایە کرماشان و ساڵی ۱۳۲۷ گەڕایەوە شاری سنە و هاوسەرگیریی کرد و بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییەش دوو کوڕ و دوو کچە.
مامۆستا دواتر هاوکاریی لە گەڵ ڕادیۆ سنە دەست پێ کرد و لە بەرنامەی شێعر و قسەی شیرینی ڕادیۆ سنەدا بەشداریی کرد و ڕووی کردە قسەی باوی ناو کۆڵان و بازاڕی شاری سنە و کۆمەڵێک بەرهەمی کۆ کردەوە کە ئێستاش هەندێکیان لەچاپ نەدراون.
بەرهەمی شێعریی "شارەکەم سنە" وەک گرینگترین بەرهەمی مامۆستا حەقشناس کە بە هەوڵی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی و لە سەر ئەرکی بڵاڤگەی سرووش بە شێوەی دەنگ و کتێب بڵاوکراوەتەوە و دواتر بە مەودای نزیکەی دوو دەیە لە ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی لە دوورۆی ٢٤٠ لاپەڕە لە لایەن بڵاڤگەی پانیزی تاران ئاراستە کرایەوە.
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportFri, 18 Feb 2022 - 26min - 5 - شارەکەم سنە - 4

--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportWed, 16 Feb 2022 - 27min - 4 - شارەکەم سنە - 3
کتێبی "شارەکەم سنە" ئەگەرچی دەقێکی درێژی شێعرییە، بەڵام خوالێخۆشبوو مەحیەدین حەقشناس شاعیری ئەم کۆمەڵەیە بە ئاوردانەوە لە فەرهەنگ و دابونەریتی سەدان ساڵەی شاری سنە و بووژاندنەوەی زۆر دەستەواژە و یاری و قسەی نەستەق و فەرهەنگی کۆن و بە شێوازێکی شێعری، وێنەیەکی خولیایی و تایبەتی لەو شارە دادەڕێژێت کە تێکرای پشتئەستوورە بە یادەوەری و ئەو ساتەوەختانەی کە هەمیشە خراونەتە دەرەوەی مێژوو.

--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportMon, 14 Feb 2022 - 28min - 3 - شارەکەم سنە - 2

--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportThu, 10 Feb 2022 - 28min - 2 - شارەکەم سنە - 1

--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportFri, 04 Feb 2022 - 30min - 1 - ھەڵۆ - سوارە ئیلخانیزادە
خوێندنەوەی عەلی سۆهرابی پاییزە دار و دەوەن بێ بەرگە دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە ھەر گەڵایێ کە لە دارێ دەوەرێ نووسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ تاو ھەناوی نییە وا مات و پەشێو لەشی زاماری دەکێشێتە نشێو ڕۆژ پەڕە، ساردە کزەی بای زریان کاتە بۆ ژینی لە دەس چوو، گریان دڵی پڕ بوو لە پەژارە و لە دڵۆ ژینی خۆی ھاتەوە بیر پیرەھەڵۆ بە قسە خۆشە مەترسیی مردن تاڵە ئەو ھەستی بە مردن کردن کاتی کۆچکردنە وەختی سەفەرە داخەکەم سەختیی نەمانم لە بەرە ھەر بینا ھات ئەجەل و من مردم با لە شیوێ پەڕ و باڵی بردم تۆ بڵێی پاشی نەمان ژینێ بێ؟ بۆ لەشی ساردەوە بوو تینێ بێ؟ تۆ بڵێی ئەو خەوە ھەستانی بێ؟ یا نە ئەو قافڵە وەستانی بێ؟ مەرگە دێ و دوا بە ھەموو شت دێنێ ھەموو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ پاشەرۆکێکی بکەم لەم باخە تاکوو باڵ و پەڕی من پەرداخە ھەر بڕۆم نابەڵەد و بێ سەر و شوێن دیار نییە خێڵی ھەڵۆیان لە کوێن شارەزای ڕێگەی مردن کێیە چییە ئەو مەنزڵە کوێنەی جێیە نابمە ڕێبواری کەلی ھات و نەھات چارە کەم بەشکوو ئەوا ھات و نەھات خۆی بە خۆی گوت کە دەچم بۆ لای قەل کەیخودای پیر و بەبیری گەلی مەل ھەڵفڕی ڕاوکەری زاڵی کەژ و کێو لە چیای بەرزەوە ڕووی کردە نشێو کەوتە ئەو دەشتە لە ترسا تەق و ڕەو دەرپەڕی کوڕکوڕ و کڕ مایەوە کەو ھاتە لای قەل بە کزی و بێ وازی قەل کوتی: مامە ھەڵۆ ناسازی؟ کوتی قاڵاوە ڕەشەی پسپۆڕم پیرم و پێیە لە لێوی گۆڕم باخی ژینم بە خەزان ژاکاوە کاتی مەرگە و ئەجەلیش ناکاوە پێم بڵێ چۆنە کە تۆ ھەر لاوی زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چا ماوی ھێزی ئەژنۆم نییە باڵ بێ ھێزە ھەموو گیاندارێ ژیان پارێزە قەل کوتی باشە کە گوێ ڕادێری پەندی من پاکی بە دڵ بسپێری ئەو دەمە بابی بەھەشتی من مرد دوور لە تۆ دەرد و بەڵای ئێوەی برد پێی کوتم ڕۆڵە ھەوای ڕاز و نزار ھەیەتی دەرد و نەخۆشی بە ھەزار دیق و زەردوویی و ئاھۆ و وەرھەم بە گژەی بای بەقەوەت دێن بەرھەم گۆشتی کەو چەندە کە تامدارە بە ناو ھەنگ و ھاڵاوێ دەھەنوێتە ھەناو تا وزەی بیر و خەیاڵ سەردەکەوی کە لە گوڕ کەوتی وەھا وەردەکەوی پەین و پاڵێ کە لە پاڵی دێیە مەنزڵی نۆکەری خۆتی لێیە کەرە تۆپیو و کەلاکی گوێلک ھەڵمی دڵ ڕوون کەرەوەی سەرگوێلک پێکەوە چینە بکەین لەو پەینە بۆی سەنێر مەڵحەمی بیر و زەینە ورد بەوە چەندە بە مانا قووڵە مەسەلە و گفتی قەلی ماقووڵە بیکە سەرمەشقی ژیان ئەو ئیشە ھەر لەسەر داری نەوی ھەڵنیشە ھاتەوە بیری ھەڵۆ ڕابوردووی پاکی بووژانەوە یادی مردووی گوڵ کرا ڕایەخ و پایەندازم چەندە ئاژوا لەشی کێو ئاوازم چەندە ڕوانیمە زەوی لەو بانە کێو و دەشت لەو سەرەوە چەند جوانە چەن چکۆلەن پەلەوەر لەو بەرزە ئاخ کە چەن خوێڕی گرە ئەم عەرزە چەندە ڕاوی کەو و کەوباڕم کرد دوژمنی تاقمی شمقاڕم کرد کۆلکەزێڕینە وەکوو تاقی زەفەر ئاسمان بۆ منی بەست کاتی سەفەر حەوتەوانان بوو میداڵی شەڕی من چەندە شۆراوە بە خوێن شاپەڕی من ئێستە بۆ وا ڕەبەن و داماوم من ھەڵۆ چاو لە دەمی قاڵاوم سا کە ئەو کارە وەھا ساکارە مەرگە میوانی گەدا و خونکارە ھەوری ئاسمان بێ خەڵاتم باشە یا لەشم خاشە بکێشن باشە کوتی وا ژینی درێژ پێشکەشی خۆت گۆشتی مندارەوە بوو ھەر بەشی خۆت ژینی کورت و بە ھەڵۆیی مردن نەک پەنا بۆ قەلی ڕوو ڕەش بردن لای ھەڵۆی بەرزە فڕی بەرزە مژی چۆن بژی خۆشە نە وەک چەندە بژی ============================ سواره ایلخانیزاده متخلص به کاک سواره (زادهٔ ۱۳۱۶ در ترجان - درگذشتهٔ ۱۳۵۴ در تهران) شاعر، نویسنده،دانشآموخته دانشکده حقوق و علوم سیاسی دانشگاه تهران، فعال سیاسی و گویندهٔ بخش کُردی رادیو تهران بود. این ویدیو دکلمه ای از شعر عقاب ، شعر معروف سواره ایلخانی زاده است. -------------------------------------------------
--- Support this podcast: https://podcasters.spotify.com/pod/show/kurd-literature/supportSat, 29 Jan 2022 - 07min
Podcasts similar to ئەدەبی کوردی - Kurdish literature
- Global News Podcast BBC World Service
- El Partidazo de COPE COPE
- Herrera en COPE COPE
- Tiempo de Juego COPE
- The Dan Bongino Show Cumulus Podcast Network | Dan Bongino
- Es la Mañana de Federico esRadio
- La Noche de Dieter esRadio
- Hondelatte Raconte - Christophe Hondelatte Europe 1
- Affaires sensibles France Inter
- La rosa de los vientos OndaCero
- Más de uno OndaCero
- La Zanzara Radio 24
- Les Grosses Têtes RTL
- L'Heure Du Crime RTL
- El Larguero SER Podcast
- Nadie Sabe Nada SER Podcast
- SER Historia SER Podcast
- Todo Concostrina SER Podcast
- 安住紳一郎の日曜天国 TBS RADIO
- TED Talks Daily TED
- The Tucker Carlson Show Tucker Carlson Network
- 辛坊治郎 ズーム そこまで言うか! ニッポン放送
- 飯田浩司のOK! Cozy up! Podcast ニッポン放送
- 武田鉄矢・今朝の三枚おろし 文化放送PodcastQR